هفته نامه سیروان

سه رم ناوی ئه گه ر نه یكه م به فیدیه ی چاو ی عه ییارت

نیگارا ئه ی به غه مزه ئافه تی دڵ‌ چاوی بیمارت
ئه مان سه رتاقه ده م سووتام له دووریی نووری دیدارت
ده سا روحمێ وه فا دارم به حاڵی داد و هاوارم
كه وه ك بولبول دڵی زارم ده ناڵێ بۆ‌گوڵی زارت
سه رم ناوێ ئه گه ر نه یخه م به حه ڵقه ی په رچه م و چاوت
دڵم ناوێ‌ ئه گه ر نه یكه م به فیدیه ی چاوی عه ییارت
ئه سیری زولفی خامی تۆم،‌شه هیدی ره مزی چاوی تۆ
ئه من گیراوی داوی تۆم،‌به سه د جێ دڵ‌بریندارت
شه هیدی نازی تۆم و داغداری باغه بان ئه ی گوڵ
له دووریی تۆ بناڵم؟ یا له سه ر بێدادیی ئه غیارت؟
ئه من نه مدیوه هیندوو باغه بانی باغی جه ننه ت بێ
به شیرینی چ دڵكێشه! بنازم! خاڵی روخسارت
له لایێ شه ككه رستانه،‌له لایێ ئابی حه یوانه
ئه گه رگوڵ بێ‌ئه گه ر غونچه له بو زاری شه كه ربارت
(‌وه فایی)، دوور له وه سڵی تۆوه،‌پابه ندی ته لیسمێكه
له سه ر گه نجی جه ماڵت كه وته داوی زولفی ره شمارت









نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ
ویلیام فاكنێر 1962 - 1897 -و:فه رزاد شیخ ئه حمه دی-

ویلیام فاكنێر رۆماننووسی گه وره ی ئه مریكا له 25 ی سپتامبه ری ساڵی 1897 له »نێو ئاڵبانی« سه ر به ئه یاله تی » می سی سی پی« له دایك بوو له 6 ی ژوه نی 1962 له»ئاكسفورد« له ئه یاله تی می سی سی پی له ته مه نی 65 ساڵاندا كۆچی هه تایی كرد.
رۆژانی منداڵی وهه روه ها خوێندنی له فێرگه له شارۆچكه ی ئاكسفورد كه له چیرۆكه كانی به »جافرسن« ناوی ده با به سه ر بردووه. له ساڵی 1916 به ر له ده س پێكی شه ڕ‌بوو به ئه ندامی هێزی ئاسمانی كانادا و رۆیشته جه رگه ی خه باته وه و له ئاكامدا بریندار بوو به ره ش بینی و بیره وه رێكی ناخۆش شه ڕی به جێهێشت و گه ڕایه وه بۆ وڵاته كه ی. له به ر كێشه ی جۆراوجۆری ژیانی و هه روه ها نه داری و هه ژاری رووی هێنایه كرێكاری و پاشان نووسینی كرده ئامانجی سه ره كی له ژیانی خۆی. دوای واز هێنانی له شه ڕ بۆ په ره پێدان به خوێندن چوو بۆ‌زانكۆی می سی سی پی و بۆ‌به ده س هێنانی مووچه و بژیوی ژیانی له كاتی خوێندن له كتێب فرۆشی و رۆژنامه ی »نیو ئورلان« خۆی خه ریك كرد. له وێ له گه ڵ چه ن نووسه رێك ئاشنا بوو كه دوا تر ده ورێكی گرینگیان له ژیانی گێڕا یه كێك له م نووسه رانه ژنێك بوو به ناوی »ئاندرسۆن« كه له ژیانی فاكنێر باندۆرێكی قورسی هه بوو،‌له دوای ناسینی ئه و ژنه نووسه ره یه كه م رۆمانی خۆی به ناوی »مووچه ی سه رباز« ی بڵاو كرده وه . ئه و بیسری له ژیانی هاوبه شی ئه كرد له گه ڵ خاتوو ئاندرسۆن به ڵام ئه ندرسۆن له گه ڵ‌ پارێزه رێك كه پله و پێگه و بارۆدۆخێكی باشتری بوو هاوسه ر گیری كرد.
ئه م رووداوه كاریگه ری قووڵی له سه ر رۆح و هه ستی ناسكی فاكنێر دانا،‌ به سه ر هاتی پڕباری فاكنێر وه كوو رۆمانه كانی و شیعره كانی تژی له هه وراز و نشێوی ژیانه. فاكنێر وه كوو »ده س پاسۆس« و »هه مینگوه ی«‌یه كه م كتێبی خۆی له ساڵی 1926 بڵاو كرده وه كه ته وه ره كه ی سه ربازێكه بریندار ئه بێت و ره ش بینانه ئه گه رێته وه بۆ‌ وڵاته كه ی هه روه ها چیرۆكی »ئاژر و هه را - هه را) ی له ساڵی 1929 نووسی كه به سه ر هاتی بنه ماڵه یه ك شرۆثه ده كا و ئه م كتێبه بوو به هۆی به رزه ناوی فاكنێر.
یه كێك تر له رۆمانه كانی ئه م نووسه ره كه ناوی »سارتۆری« یه له ساڵی 1929 بڵاو كرایه وه چه مكی رۆمانه كه دواتر بوو به بنه مای هزری فاكنێر و ئه مه ش دانانی باشووری ئه مه ریكا كه واته به شی می سی سی پی و شه ڕه كانی لێكبراوه به باوه ڕی ئه م نووسه ره كاریگه ری ئه م شه ڕگه له بووه به هۆی قڕتێكه و توویی مرۆثه هێژا و مه زنه كان و كه سایه تیه پیلان رێژ و گزیكاره كان ده سه ڵات یان گرتۆته ده س . چیرۆكی »په رستگه‌« له ساڵی 1931 بڵاو كرایه وه كه یه كێك له پڕ ئاژرترین و جاڕزترین روِمانه كانی فاكنێره ئه م كتێبه لایه نگری زۆر بوو »ئاندرو مالڕو« نووسه ری به ناو بانگی فه رانسی له سه ر وه ر گێڕانه فه رانسیه كه ی پێشه كی نووسیوه هه روه ها »ژان پۆل سارتر« چه ند نامیلكه ی له سه ری نووسیوه. فاكنێر له ساڵی 1927 رۆمانی »په خشه «ی بڵاو كرده وه كه سه رنجی جه ماوه رێكی زۆ ری راكێشا له ساڵی 1933 كۆی به رهه مه شیعرییه كانی به ناوی»چڵه شینه كان« له چاپ داو هه روه ها له ساڵی 1940 »مشه خۆر له خه وش« ی نووسی كه ناوی برده ئاستی نووسه رانی گه وره ی هاوچه رخی ئه مه ریكا. ئه وه ی له ئاسه واره كانی فاكنێر سه ره نج راده كێشێت شێوه روانینێكی گومان ئاوی و ره ش بینانه یه هه روه ها یه كێك تر له تایبه تمه ندییه كانی ئه م نووسه ره لێكۆلێنه وه و شێوه كاری دیمه نی كوشتێن و بڕینی ئه ندامی له شی مروِثه پێویسته بوترێت شێوازی تایبه تی هه یه بۆ‌كاتی رووداوه كان خوێنه ر زۆر جار سه ر سام و گێژ ئه بێ ئه توانین بڵێین هیچ كاتێ‌نووسه ر چیرۆك له سه ره تاوه ده س پێناكات به ره و كۆتایی به پێچه وانه گه لێك جار له كۆتاییه وه ده س پێده كات.
فاكنێر خوێنه ر له به رانبه ر هثپه یثین و مژاری لێك بچڕا و داده نێت كه لێكۆلین و تێگه یشتێن له ئه مانه ته نیا به لێك بچران و ده س پێكی دووباره ی ئه م چه مكانه روون ده بێته وه.
فاكنێر له ساڵی 1943 خه ڵاتی ئه ده بی نۆبێلی پێشكه ش كرا و له ساڵی 1954 خه ڵاتی »پۆلیتزێر« ی به ده س هێنا. شیاوی باسه ئه م نووسه ره به ره به ره ناوبانگی ده ر كرد و له ئامریكا ناسرا سه ره ڕای ئه مه كتێبه كانی ئه مرَۆ‌له ئه مریكا خوێنه ر و لایه نگری زۆری نییه به ڵام له فه رانسا چینی رووناك بیر بایه خێكی هه ره گه وره ی بۆ داده نێن.
ویلیام فاكنێر مرۆثێكی پڕ خۆشه ویستی و شه رمن بوو ته نانه ت كاتێك سه ردانی وڵاتی ئینگلیزی كرد له وێ تووشی رۆمان نووسی گه وره »جیمس جۆیس «ئه بێ‌ به ڵآم فاكنێری شه رمن له رووی هه ڵنایه كه له گه ڵیدا قسه كات و هیچ كات خۆی لێ ئاشكرا ناكات.
ژیانی فاكنێر له هه ژاری تێپه ڕی ئه و مووچه و پاره كه بۆ‌نووسینی كتێبه كانی وه ری ده گرت بژیوی ژیانی دابین نه ده كرد هه ربه م بۆنه وه زۆرجار كورته چیرۆكی بۆ‌گۆثاره كان ده نووسی كه »گۆڵه باخێك بۆ‌ئیملی« یه كێك له و كورته چیرۆكه به ناو بانگانه یه تی كه له ساڵی 1930 بڵاو كرایه وه.
ویلیام زۆر تر باس له ئه م مرۆث و بنه ماڵة گه له ئه كات كه سه رده مێك ده وڵه مه ند و خاوه ن ده سه ڵات بوون و له ئاكامدا تووشی هه ژاری هاتوون هه روه ها باس له ئاكاری مه ده نی و بایه خ گه ل مرۆث ئه كات و ئه مه كه مرۆث بایه خی خۆی له بیر كردووه.
حه وته ی پێشوو به هۆی موشكیله ی فه ننی ئه و بابه ته رێك و پێك ده ر نه هات و ێرای عوزرخوازی له به ر ده نگان و كاك فه رزاد دیسان وه شاندمانه وه.

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ