هفته نامه سیروان

پشیله ی له خۆبایی -شیلان گه یلانی -

هه بوو نه بوو،منداڵَه كان، پشیله یه ك زۆر له خۆبایی بوو. خۆی به گه وره و ژیر ده زانی. حه زی لێ بوو هه موو كه س پێناسه ی ئه و بكه ن. ڕۆژێكیان خه ریكی پیاسه بووكه له حه یوانێكی بیست كه ده یگوت: به ور و پڵینگ و پشیله له یه ك خێزان و ره گه زن. پشیله ی له خۆبایی هه ر كه ئه مه ی بیست خه نی بوو، به خۆی گوت: ئه ی داوه شێم ئه ی تاكوو ئێستا چۆن نه مزانیبوو، كه واته من زۆر گرینگ و به ناوبانگم.نازانی من چ كه سایه تییه كم هه یه و له چ بنه ماڵه یه كی گه وره م؟ گوێدرێژ گوتی: نا نازانم، باشه تۆ له چ خانه واده و بنه ماڵه یه كی؟ پشیله ی له خۆبایی گوتی: ده یجا نازانی پرسیار بكه، من له بنه ماڵه ی به ور و پڵینگم، بۆ درۆ و ڕاستییه كه ی له قه ل بپرسه. گوێدرێژ پرسیاری له قه ل كرد: قه ل دانی به و ه دا نیا و گوتی: به ور و پڵینگ و شێر و پشیله ی وه حشیش هه ر له بنه ماڵه ی پشیله كانن. پشی خان گوتی: به گوێی خۆت بیستت ده ی یاڵڵا خێرا بڕۆ !...گوێدرێژ گوتی: ئێستا بتبه م بۆ ماڵی به ور یان پڵینگ؟ پشیله ی له خۆبایی زۆر ترسا، گوتی: بمبه بۆ لای كونه مشكه كان. بۆمان ده ركه وت كه پشیله هه ر پشیله یه و نابێته به ور.تا چیرۆكێكی تر خواتان له گه ڵ.

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ
خوشه ویستی -خه لیل سه عیدی»دیار« -

خواگیان به خشێنه ر و جوانه
خواگیان دۆستی منداڵانه
خواگیان ئێجگار دلۆثانه
شه و و رۆژ ئاگای لێمانه
ئه و منداڵه ی ڕه وشت پاكه
لای خواگیان مرۆثی چاكه
كێ مڕ و مۆچ و لاساره
له لای خواگیان ناله باره
خواگیان خۆشی له زانینه
خۆشی له شادی و كه نینه
خواگیان ده ڵێ زانا و ژیر بن
بۆ نیشتمانتان به بیر بن
كێ نیشتمانی خۆش ناوێ
منیش به پووشێ ویم ناوێ

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ
ماسی یه كی گاڵته باز ی زیره ك -ڕێبێكه جۆنسۆن -

ئه م ماسییه گاڵته بازه بچووكه ته واو هه ستی به عاجزی ده كرد، ته نها یه ك هاوڕێی هه بوو ناوی »ئه نێمۆنه« بوو. له ناو مووه ژه هراوییه پێوه نووساوه كانی »ئه نێمۆنه« دا هه ستی به ئارامی ئه كرد.
هه روه ها »ئه نێمۆنه« ش خۆشی ده ویست و ئه و خواردنانه شی پێ خۆش بوو كه له گه ڵ خۆیدا ده یهێنا.
ماسییه كی گاڵته بازی تریش هه بوو له و ده ورو به ره، هه ندێ به شی پرته قاڵی و هه روه ها هێڵی شینی پێوه بوو. ماسییه كی گاڵته بازی تریش هه بوو ڕه نگی ڕه ش بوو و كلكێكی بچووكی سپی پێوه بوو.
هه ندێك له و بڕوایه دا بوون كه له وانه یه هونه رمه ند په ڕه كانی ڕه نگ كردبێ. به ڵام ماسییه گاڵته بازه كه به شوێن هاوڕێیه تی یه وه بوو، بۆیه بڕیاری دا بۆ‌مه له كردن بچێته به ر به سته به ردینه كانی نێو ده ریا.
ماسییه كه ماسییه كی ڕه نگ سیلثه ری بینی كه زۆر ده بریسكایه وه، و ماسییه كی زۆر جوانی تری ئاڵایی بینی كه په ڕێكی سپی درێژی هه بوو، هه روه ها ماسییه كی تری زوڕنایی ڕه نگ زه ردی بینی كه لووتێكی درێژی هه بوو، بینی په ریه ماسی له گه ڵ گه وره بوونی مه رجانه كاندا سه ما ده كه ن و هه روه ها گه لێ ئه ستێره ماسی ڕه نگاو ڕه نگی بینی كه ده یانتوانی ئاسمان ڕووناك بكه نه وه. چه ند په پووله ماسییه كی تری بینی به خلیسكانه وه به ته نیشتییه وه ڕه تبوون و هه روه ها ماسییه پاككه ره وه ی بینی كه سه ر قاڵی كاروباری خۆی بوو بۆ یارمه تیدانی ئه وانی تر بۆ ئه وه ی جوانتر و گه شتر بنوێنن.
ئه و كات به بیریدا هات گوزه ران به و شێوه یه بێمانایه و ئه میش زۆر ته نیایه، ئه و كات له نێو »ئه نێمۆنه«ه وه به شه رمه وه ماسییه كه و وتی»سڵاو« و لێدانی دڵیشی زیادی كرد.
جا ئه گه ر تۆ به وردی بڕوانی كاتێك له نێو ده ریادا مه له ئه كه ی، له وانه یه ئه و ماسییه گاڵته بازه و ئه و خێزانه گه وره یه ی ماسییه كان ببینی.


نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ
قه ل

قه ل سابوونی خواردووه ئاوی زۆریش به سه ریا كاتێ هه ناسه ده دا كه ف به ر ئه بێَ به ده میا من پێده كه نم ئه ویش كه یفی دێ به و كه فاوه خه ریكی خه و بینینه كه فیش دێته سه ماوه

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ