هفته نامه سیروان

په نده كانی لوقمانی حه كیم -شۆرش عه زیزی -

رۆله گیان؛ هه زار حیكمه ت فێر بووم كه له وانه چوار سه دم هه ڵبژاردووه و له و چوار سه ده ش هه شتم زۆر به دڵه و به ڕێوه بردنی مایه ی شانازی و گه وره بوونه.
* دوو باس هه رگیز له بیر مه كه:
1- خودا 2- مه رگ
* دوو باس له بیر به ره وه:
3- ئه و كه سه ی كه چاكه ت له گه ڵی كردووه
4- ئه و كه سه ی كه خراپه ی له گه ڵ كردووه
* چوار باسی دیكه:
5- كه چویته مه جلیسێ زمانت راگره
6- چویته ماڵی كه سێك؛ چاوت به خراپه مه گێڕه.
7- كه چویته نوێژه وه چاو و دڵت راگره
8- چویته سه ر سفره؛ خوانێ‌ زگت راگره

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ
كێشه ی قورس بوونی گوێچكه كانی دایك و باوكم تام ئادامز- كاترین ئارمسترانگ نه فیسه موعته كه ف وه ر گێڕانی : خه لیل سه عیدی

كاتێ‌دایك و باوكانمان ته مه نیان ده گاته 50 ساڵ ڕه نگ بێ گوێچكه كانیان به ره به ره به باشی نه بیسن هه روه ها له ته مه نی 80 ساڵاندا زۆرێك له به ساڵا چووان له گه ڵ ئه م گرفته،‌كێشه په یدا ده كه ن گوێچكه كانیان به باشی نابیسێ،‌ئه وه ی كه سه ره تا باسمان له مرۆثی 50 ساڵه كرد به و هۆوه یه كه ئه م كێشه یه له دوای 50 ساڵ هه ر ساڵه و زیاتر و زیاتر ده بێ. و 29% له سه دی ئه وانه ی وا 65 ساڵ یان زیاتر ته مه نیانه گوێچكه كانیان به باشی نابیسێ،‌كه لێره دا ئه مانه وێ ئاماژه به هۆیه كانی ئه م گرفته كه ین.
سه ره تا یه كێك له م هۆیانه، بۆ‌ماوه یه كی زۆر وه ستان و گوێچكه دا ن به ده نگی به رزه جا ئێستا به هۆی كار و فرمانی ڕۆژانه وه بێ یان چتگه لی تر،‌هه روه ها چڵكی به جێ ماو له گوێچكه دا كه بووبێته هۆی عوفوونه تی گوێچكه ، زه برێ كه به هه ر هۆیه كه وه له مێشك كه وتبێ یان گیرانی كونی گوێچكه كان به جۆرێ كه نه هێڵی شته كان به باشی ببیستی و هه ندێ شتی تری له و ده سه ده توانن ببنه هۆی قورس بوونی گوێچكه. هه ر كامێ له م خاڵانه ی سه ره وه كه باسمان لێكرد ئه گه ر له ژن و پیاوانی به ساڵا چوودا ببێت و بووبێته هۆی ئه وه ی كه گوێچكه كانیان قورس كا و باش نه بیستن بێ گومان له سه ر ئاخافتن و هه ڵس و كه وتی ڕؤَژانه یان له ناو كۆمه ڵگادا كاریگه ری دا ئه نێ‌و لێیان ئه بێته گرفتێك و ئه م گرفته برێجار ئاوقان كۆمه ڵگاش ئه بێ. ئه و پیاو و ژنانه ی كه ئه م كێشه یان هه یه زۆرجار له به ر شه رم و حه یا زۆر تێكه ڵاوی ناو كۆمه ڵگا نابن و هه رده م ده خرێنه گۆشه و قه را خه وه و ئه م كاره شیان بڕی جار له باری ڕه وانیه وه كێشه یه كی تازه ی بۆ درووس كردوون،‌ئه م به ڕێزانه زۆر جار ته نیا له به ر ئه وه ی كه خه ڵك پێیان نه ڵێن گوێیان باش نابیسێ‌حاشا له فورس بوونی گوێچكه كانیان ده كه ن و زۆر بینراوه كه تووڕه ش ده بن له خه ڵك و ڕه نگ بێ خه ڵكیش له خۆیان بڕه نجێنن.
ئه وه ی كه ئێمه تاچ ڕاده یه ك له و خاڵانه ی كه بوونه ته هۆی قورس بوونی گوێچكه كانمان زانیاریمان هه بێت زۆر گرینگه و ڕه نگ بێ ئه و زانیاریانه یاریده رێكی باش بن بۆ‌ئه ومناڵانه ی كه دایك و باوكیان گوێچكه یان قورس بووه چون تۆ‌هه ر له و ڕێگه وه ده توانی زۆر به باشی له گه ڵ‌دایك و بابت هه ڵس و كه وت كه ی به جۆرێ كه هه ر دوو لانه ڕه نجێن . هه ندێ تر له و شتانه ی كه ئه م ئینسانانه دا جیاوازیان ده كا له خه ڵكانی تر بریتین له : جواب دانه وه یه ك كه فڕی به سه ر ئه و پرسیاره وه نییه كه تۆ لێت پرسیوه - داوا كاری بۆ‌دووپات كردنه وه ی قسه كان یان پرسیاره كان- به ده نگی زۆر به رز قسه كردن- جواب نه دانه وه له وت و وێژه كاندا- خۆگێل كردن و تێنه گه یشتن له مه به سته كانی كه سانی به رانبه ر له قسه كردن له گه ڵیدا، ئه م خاڵانه و چه نده ها شتی تریش ده توانن له هۆیه كانی قورس بوونی گوێچكه كان بن.
جا كه وا بوو چی بكرێ بۆ سا رێژ كردنی ئه م ده رده ؟‌باشه؟ چوونه لای دوكتۆر و جورم گیری وپاك كردنه وه ی گوێچكه كان - فێر كردنیان بۆ تێگه یشتن له وشه كان له كاتێكاكه لێو ئه ده ی به یه كدا. یان هه مان »له ب خوانی« ده توانێ یاریده رێكی باش بێ بۆ هه م بیسه رو هه م بێژه ر. به و هۆوه كه قورس بوونی گوێچكه وه كوو كز بوونی چاو نییه كه چاویلكه ی پێوه بێ یان گۆچانت به ده سته وه بێ و خه ڵك بزانن كه تۆ‌چاوت كزه كه متر له به رچاو دایه خه ڵك كه متر پێی ده زانن و زۆر بایه خ دانانێن بۆ‌ئه م باسه هه ر بۆیه زیاترین ئه ركی ئه م گرفته ده گه ڕێته وه بۆ بنه ماڵه كان. جا كه وا بوو ئه بێ دایك و باوكان له م باره یه وه به قسه ی مناڵه كانیان بكه ن و سه ردانی دوكتۆری گوێچكه بكه ن و ئه گه ر به ڕێزیان به پێویستیان زانی ئه وه » سه معه ك«‌بكڕی و كه ڵكی لێوه ر بگرن.
مناڵه كان دایك و باوكان ڕابێرن كه هه ر كات له قسه یه ك به باشی تێنه گه یشتن شه رم نه كه ن و داوا بكه ن كه قسه كه یان بو َ دوو پات كرێته وه- ئه بێ بنه ماڵه كان به و كه سانه ی كه هات و چۆیان ده كه ن ڕابگه یه نن كه: باوكی من یان دایكی من گوێچكه ی قورسه تالێیان زیز نه بن تا ئه و جێگه ی كرا له و خاڵانه ی باسمان كرد كه ڵك وه ر گرن. پێویسته له كاتی قسه كردن له گه ڵ دایك و بابمان ده نگی تلویزیۆن و سیسته مه سه وتیه كانی تر كه متر كه ینه وه چۆن ئه وان وا باشتر لێمان تێ ده گه ن. هه روه ها گرینگه كه زۆر به ڕێزه وه پێیان بێژین كه پێویست ناكا ئه و نه به ده نگی به رز قسه بكه ن چون ئێمه جوان ده نگتان ئه بیسین- هه روه ها نابێ‌ بۆ گه یاندنی مه به سته كه ت ده م بنیێ به گوێچكه یانه وه ،‌به ڵكوو ده بێ له به رانبه ر یاندا رابوه ستین تا به م جۆره له كاتی قسه كردندا ڕۆخسار و ده م و لێویشمان ببینن.
له كاتی قسه كردن له گه ڵ‌ئه م كه سانه دا كه مێ‌ به رزتر له نۆرماڵ ئه بێ قسه كه یت. به رزتر به مانای نه ڕاندن نییه،‌ئه وه ش بزانن كه ئه گه ر ده نگتان زۆر به رز بێت تۆنی ده نگتان به رله وه ی كه بگا به گوێچكه ی ئه وان له به ینی ده می ئێوه و گوێچكه ی ئه واندا پرش و بڵاو ده بێت و بڵاوه ده كا و لێتان حاڵی نابن. بینراوه كه ته نانه ت كابرایه ك به خۆی نه ڕاندوویه تی كه چی كابرا ی گوێ‌قورس هیچی لێ تێ نه گه یشتووه و كابراش وایزانیوه كه ئه مه به ته واوه تی كه ڕ‌بووه و هه ر هیچ نابیسێ.
به ڵام له راستیدا له و كاته دا هه ر هه مان بڵاوه كردنی تۆنی ده نگه كه به ر له گه یشتن به گوێچكه ی كابرا ڕووی داوه. هیچ كات له گه ڵ كه سێك كه گوێچكه كانی قورسن له 2 میتر زیاتر دوو رمه كه ونه وه و له یه ك میتریش زیاتر لێی نزیك مه كه ونه وه ئه گه ر بكرێ با قسه كانتان كوڵ و كۆتاتر كه نه وه. ته له فۆنێك له ماڵه وه دانێن كه زه نگێكی به رز و زوڵاڵی هه بێ و دایك و باوكان بتوانن به باشی قسه ی پێ‌بكه ن و قسه كانیش باش ببیسن. هه ر كات دیتان كه دایك و باوكتان له قسه كانی كه سی به رانبه ریان تێنه گه یشتن بۆیان دووپات كه نه وه. بۆ سیسته مه سه وتیه كان كۆنترۆڵ له رێی دووره وه بكڕن تا بتوانن ده نگه كانیان به و جۆره كه پێیان خۆشه زیاد و كه م كه ن . له گه ڵ دایك و باوكمان كه گوێجكه یان قورسه به هێمنی بدوێین و ئاگادار بین كه دڵیان نه ڕه نجێنین و هیچ كات له به ر ئه وه ی كه باش نابیسن نه یان ته رێنین له خۆمان و وه ڵایان نه نێین و هه رده م هانیان بده ین كه بۆ میوانی و بۆ شایی و شیوه ن له گه ڵمان بن و خۆیان له و شوێنانه نه دزنه وه و ئه ویش ته نیا ن له به رئه وه ی كه گوێیان قورسه وته ی ماڵ ئاواییش ئه وه ی كه هیچ كات نابێ له بیری خۆمانی به رینه وه كه ئه م ژن و پیاوه به ساڵا چووه به ڕێزانه دایك و باوكی ئێمه ن و ساڵه های ساڵ‌به ئێمه وه ماندوو بوونه. ئه م ئه زیزانه هه ر ئه و ئینسانانه ن كه سه رده مانێك ته نانه ت به شه قه ی باڵی په پووله كانیش گوێچكه یان ده زرینگاوه و هه ر ئه و كوڕ‌و كێژه جوانكیلانانه بوون كه زۆر به سرته جێ ژوانیان ده برده سه ر و سۆمای چاوه كانیان ڕه نگ بێ‌تا چه ن سه د میتریش هه ر گیان له به رێكی ده پێكا و سه د مه خابن كه ئێستا كه پیری....!ئه رێ كوڕه شیرینه كه م، ئه مانه دایك و باوكی منن و منیش ناهێڵم ته نیا له به ر ئه وه ی كه گوێچكه كانیان به باشی نابیسێ له كۆمه ڵگا دووره په رێز بن و خۆیان له چاوان بدزنه وه. چونكوو ده زانم ساڵانێكی تر منیش هه روه هام به سه رادێت.

نظر خود را ارسال کنید  ارسال برای دوستان  نسخه قابل چاپ